0%

خزمەتگوزاریەکان

 



ڕەوای بڕیار چەندەها خزمەتگوزاری سکیوریتی دابیندەکات لەگشت کەرتەکانی بازاڕدا. چارەسەرەکانمان بۆ سکیوریتی بەندن لەسەر ستافێکی تەواو لێهاتوو و کارامە کە سکیوریتیێکی بەرچاو بەردەست دەخەن بەبەکارهێنانی ڕێگای تایبەتی تەکنەلۆژیایی و ئامێر و تەکنیکی تەواو نوێ. لەبەرئەوە ئێمە شارەزاییمان هەیە لە:

پاسەوانی
سکیوریتی تەکنیکی
ڕاهێنانی سکیوریتی
ڕاوێژکردن
ئوتۆمبێلی کرێ


پاسەوانی

دوای داواکارییەکی زۆر بۆ خزمەتگوزاری سکیوریتی هاوبەرگ لە عێڕاق، پسپۆڕەکانی سکیوریتیمان هەستاون بە بنیاد نانی خزمەتگوزاری سکیوریتی هاوبەرگ بۆ هێنانەدی داواکارییەکانتان چ بۆ مەڵەکەت بێ یاخۆد بۆ شوێنی کارەکەت. پاسەوانە خاوەن بڕوانامەی سکیوریتییەکانمان ڕاهێنراون لە چەند بواری پسپۆڕانەدا بە لەخۆگرتنی هەمووشتێک هەر لە پاسەوانیکردنی گشتییەوە بۆ ڕۆڵی تەواو پێشکەوتوو و تایبەتی سکیوریتی.

 
  • پاراستنی شتە گرنگ و بەبەهاکان
  • پەیوەندی کڕیارەکان
  • چاودێری جۆڵاو
  • پاراستن لەنزیکەوە
  • تیمی بەهاناچوون
  • بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی کۆمپانیا
  • کۆنترۆڵکردنی ڕێی چوونەژوورەوە
  • ئاگادارکردنەوەی سکیوریتی

کۆمپانیای ڕەوای بڕیار نەک تەنها هێزی پاسەوانی سکیوریتی دابیندەکان، بەڵکۆ ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی گۆڕینی هێزی پاسەوانی سکیوریتی ئەو کڕیارانەی خوازیاری بەرەوپێشبردن و باشترکردنی سکیوریتییەکەیانن. پڕۆگرامی بەڕێوەبردنی هێزی پاسەوانی دەرەکیمان لە هەموو شوێنێکە.

 
  • پڕۆگرامی گۆڕینی پاسەوانەکان
  • پڕۆگرامی سکیوریتی
  • پڕۆگرامی بەڕێوەبردنی پاسەوانی سکیوریتی
  • پڕۆگرامی سکیوریتی تەکنیکی

ڕاهێنانی سکیوریتی

جیاواز لە هەموو کۆمپانیاکانی سکیوریتی لە ناوچەکەدا، لە کۆمپانیای ڕەوای بڕیار، ئێمە ناوەندی ڕاهێنانی تایبەت بە خۆمان بەڕێوە دەبەین. ئەمە کۆنتڕۆڵی تەواومان پێ دەدات لە ناوەڕووک و کوالێتی پڕۆگرامەکانی ڕاهێنانەکانماندا. پسپۆڕ و ڕاهێنەرە ناوخۆییەکانمان بە بەردەوامی کار لەسەر بەرەوپێشبردنی بەرنامەی ڕاهێنانەکەمان دەدەن، کە دڵنیایی ئەوە دەدەن ئەو ڕاهێنانەی بە ستافەکەمانی دەدەین هاوتایە لەگەڵ ستانداردە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.

 
  • ڕاهێنانی سکیوریتی سەرەتایی
  • ڕاهێنانی ڕابەری شفتی سکیوریتی
  • ڕاهێنانی چاودێری سکیوریتی
  • ڕاهێنانی تیمی بەهاناچوون
  • ڕاهێنانی بەڕێوەبەری سکیوریتی
  • ڕاهێنانی لێکۆڵینەوە
  • ڕاهێنانی پاراستنی نزیک

ئوتۆمبێلی زرێ پۆش

کۆمپانیای ڕەوای بڕیار توانای دابینکردنی چەندەها ئوتۆمبێلی زرێ پۆش هەیە، کە دڵنیایی دەدات لە پاراستن لە جۆرەها مووشەک بۆ کڕیارەکانی لە عێڕاق. هەر کڕیارێک داواکاری جیاوازی هەیە لەسەر ئوتۆمبێلەکانمان، لەبەرئەوە ئێمە جۆرەها ئوتۆمبێل کە گونجاوبن بۆ جۆرەها شوێن دابیندەکەین. ئوتۆمبێلی زرێ پۆش لەجۆری SUV بەقەد پاسە بچۆکە زرێ پۆشەکان بەردەستن. ئێمە گرنگییەکی زۆر دەبینین لەوەی کە ئوتۆمبێلە زرێ پۆشەکان نەک تەنها سەلامەتن بەڵکۆ ئاسوودە و چوستن. ئوتۆمبێلە زرێ پۆشەکانمان کە بۆ فرۆشتن دانراون ببینە و دانەیەک لە باشترین ئوتۆمبێلەکانی تەواو پارێزراو بۆ خەڵکی سیڤیل هەڵبژێرە.

Kurdish